دوو كورتە فیلمی دەرهێنەرێكی لاوی كورد لە شاری سنە لە دوو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە ئەمریكا بەشداری دەكەن.

بە پێی هەواڵەكان،  26ەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سینە كۆئێست"  كە یەكێكە لە فێستیڤاڵە گرنگەكانی هونەری سینەما لە ئەمریكا، میوانداری دوو فیلمی كوردی دەكات.

كورتە فیلمی "یەك هیچ" لە دەرهێنانی "سامان حوسێن‌پوور" لە بەشی كێبڕكێی كورتە فیلمی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سینە كۆئێست" بەشداریی كردووە.

هەروەها 26ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سینە كۆئێست لە ماوەی 1 بۆ 13ی مارس لە ئەمریكا بەڕێوە دەچێت.

هەروەها فیلمی "گەڵا پاییزییەكان" لە دەرهێنانی سامان حوسێن‌پوو، لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی تالی لە هەرێمی فلۆریدای ئەمریكا وەرگیراوە.

بە ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەكانی ناوەندی هونەری پارێزگای سنە ئەم فێستیڤاڵە بە ئامانجی پشتیوانیكردن لە هونەرمەندانی جیهانی بەڕێوە دەچێت.

فێستیڤاڵی تالی لە ماوەی 19 بۆ 20ی فێڤریە لە فلۆریدای ئەمریكا بەڕێوە دەچێت.

سامان حسەین‌پوور دەرهێنەری تەمەن 23 ساڵانی كوردستانییە كە تاكوو ئێستە 3 كورتە فیلمی “ماسی، یەك هیچ و گەڵا پاییزییەكانی” بەرهەم هێناوە و فیلمەكانی لە 200 فێستیڤاڵی جیهانی نمایش كراون و دەیان خەڵاتی جیهانییان مسۆگر كردووە.


Bookmark and Share