کورتە فیلمی "دەنگی دڵی مێروولە" لە بەرهەمهێنانی "ئاکۆ زەندکەریمی" سینەماکاری لاوی کورد، خەڵاتی زێڕین و دیپلۆمی ڕیزلێنانی دەرهێنەریی فێستیڤاڵی فیلمی "مەوج"ی کیش لە ئێرانی بردەوە.

لە یەکەمین فێستیڤاڵی کورتە فیلمی مەوج کە لە دوورگەی کیش بەڕێوە چوو، خەڵاتی باشترین دەرهێنەری ئەم فێستیڤاڵە بە "ئاکۆ زەندکەریمی" دەرهێنەری فیلمی دەنگی دڵی مێروولە بەخشرا.

دەنگی دڵی مێروولەیەک، کورتە فیلمێکی ٨ خولەکییە کە منداڵانی فێرگەیەک بۆ ئەوەی ژووری وانەکەیان گەرم ببێتەوە، دەبێت هەرجار یەکێکیان زۆپاکە لە نەوت پڕ بکاتەوە، تاکوو ڕۆژێک بەلۆعەی تانکەری نەوتەکە قفڵ دەکات و دەبێت چارەیەکی بۆ بدۆزنەوە.

لەم فیلمەدا وریا گوڵڕێزان وەک کامێراڤان و زانیار لوتفی وەک دیزاینەری فیلمەکە هاوکارییان هەبووە.


Bookmark and Share