بە پێ رپۆرتێک کە لە رۆژهەلات تی ڤی بلاو کراوتەوە رۆژی ٣١ی جۆزەردان لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵە

بە پێ رپۆرتێک کە لە رۆژهەلات تی ڤی بلاو کراوتەوە رۆژی ٣١ی جۆزەردان لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵە رێورەسمێک بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان رۆژی پێشمەرگەی کۆمەلە بەرێوەچوو . لەم رێورەسمەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە تێدا بەشدار بوون سەرەتا هاوری موختار ئەحمەدی بەرێوەبەری رێورەسمەکە بە راگەیاندنی یەک دەقیقە بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە سەرجەم شەهیدانی کۆمەڵە و گیان بەختکردوانی رێگای رزگاری و سوسیالیزم دەسپێکی رێورەسمەکەی راگەیاند . پاشان بە سرودی بانگەواز سرودی رەسمی کۆمەڵە بێدەنگیەکە شکا . پاشان هاوری عەبدولای ئازەربار ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کۆمەلەوە وتارێکی پێشکەش بە بەشداربوان کرد . هاوری عەبدولا ویرای پێداچونەوەیەک بە سەر مێژوی ئەم رۆژەدا و باس لە خەبات و فیداکاریەکان و کاراکتێری هاوری گیانبەختکردو سەعیدی موعینی ریزی لە خەباتی ئەو شۆرشگێرە خەباتکارە و هەمو گیانبەختکردوانی کۆمەلە گرت و لە درێژەی باسەکەیدا تیشکی خستە سەر گرنگی خەباتی هێزی پیشمەرگەی کۆمەلە و تایبەتمەندیەکانی ئەو هێزە .

 

لە بەشیکی دیکەی رێورەسمەکەدا پەیامی رێکخراوی کۆمەلەی لاوانی رۆژهەلات لە لایەن هاوری رێباز کەریمی و پەیامی هاوبەشی کۆمەلەی خۆێندەوارانی رۆژهەلات و کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەلاتی کوردستان لە لایەن هاوری خەلیل عەبدولاپور بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان رۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە پێشکەش کرا .

 

هاوری جەلالی هانسی پارچە شێعریکی بەم بۆنەوە ئامادە کردبو کە پارچە شێعرەکەی پێشکەش کرد.

 

لە برگەیەکی تری ئەم رێورەسمەدا کۆمەلێکی تر لە کچان و کورانی شۆرشگێری کوردستان کە دەورەی سیاسی نیزامی فێرگەی پێشمەرگایەتی کۆمەڵەیان تەواو کردبو بە رەسمی پەیوەست بوون بە هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە و چەکی پر لە شازانی کۆمەلەیان لە بەرپرسی فێرگە وەر گرت و هاتنە ناو رێزی خەباتکارانی کۆمەڵەوە .

 

بە شی کۆتایی رێورەسمەکە تەرخان کرابو بە شایی و هەلپەرکی کە هاوریان بە گەرمو گورییەوە بەشداریان تێدا


Bookmark and Share