سمینارێکی هاوبه‌شیان به‌ بۆنه‌ی 8 ی مارس رۆژی نێونه‌ته‌وه‌ی ژنان به‌ ڕێوه‌ برد. سه‌ره‌تا به‌ڕیوه‌به‌رانی به‌رنامه‌که‌ خوشکه‌ هیرو حوسینی ، شه‌مسه‌ ئه‌لیاسی و ئه‌سرین کوردی ویرای به‌ خیرهاتنی به‌شدارانی سمیناره‌که‌ هه‌ریه‌که‌ به‌ کوته‌ شیعریک و کورته‌ باسیک، پاشان به‌ ڕاگرتنی خوله‌کیک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ شه‌هیدانی کوردستان و به‌ تایبه‌ت ئه‌و ژنانه‌ی که‌ له‌ ڕیگای خه‌بات بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان تێکوشاون ده‌ست پێی کرد.

پاشان په‌یامی هاوبه‌شی کومیته‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کومه‌ڵه‌ی شۆڕشگیری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ئێران و یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان له‌ لایه‌ن کاک حه‌بیب ئه‌ڵیاسی به‌رپرسی کومیته‌ی حیزب له‌ ئه‌و شاره‌ به‌ بۆنه‌ی 8ی مارس پێشکه‌ش کرا.

 

 

 

ئه‌و کات داوا له‌ خاتوون ئانالینا سویرنسوون ئه‌ندامی پارله‌مانی سوسیال دیموکراته‌کان له‌ سوێد و ئه‌ندامی گرووپ پارله‌مانی سوید بۆ ڕایه‌له‌ی پیوه‌ندی سویدی کوردی باسیکی دورو درێژی له‌ سه‌ر مافی مرۆڤ و تووندو تیژی دژ به‌ ژنان له‌ جیهاندا،و چوونیه‌تی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی به‌ ئه‌و زولمو زۆره‌ بۆ به‌شداران باس کرد،و پیویستی چاودیری کومه‌ڵگای نیوده‌وله‌تی له‌ ئه‌ شوینانه‌ی که‌ شه‌ری تێدایه‌ بۆ به‌رگری کردن له‌ ژنان چڕتر بکه‌نه‌وه‌ به‌ وه‌زیفه‌ زانی، چوونکه‌ ژنان ده‌که‌ونه‌ به‌ر هێرش و ته‌جاوزی جینسیان پیی ده‌کرێت. ناوبراو له‌ دریژه‌ی باسه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌ ئه‌وه‌ دا که‌ پیویسته‌ ژنان ده‌ره‌تانیان بۆ بڕه‌خسیت که‌ نه‌قشی خۆیان له‌ بازاری کاردا ده‌ربخه‌ن و له‌ کار و باری سیاسی ولات دا ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تی گرینگ به‌ ئه‌ستووه‌ بگرن. ئانالینا پیداگری له‌ پته‌وتر کردنی پیوه‌ندییه‌کانی نیوان سوسیال دیموکراته‌کانی سوید و کورد کردوه‌وه‌ ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌و که‌ له‌ گرووپه‌ پارله‌مانیه‌ کار ده‌کات و ساڵی پارسه‌ردانی کوردستانی کردوه‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ ئه‌و به‌روپێشچوونه‌ی کوردستانی باشور دوا،و رایگه‌یاند که‌ پیویسته‌ پیوه‌ندییه‌ ئابورییه‌کانی نیوان ولاتی سویدو هه‌ریمی کوردستان په‌ره‌ی پێی بدرێت.

 

 

 

له‌ به‌شیکی دیکه‌ سمیناره‌که‌ دا داوا له‌ کاکه‌برا ئه‌لیاسی کرا که‌ باسه‌که‌ی پێشکه‌ش بکا،ناوبراو ویرای ده‌ست خوشی له‌ هه‌ر دوو حیزب بۆ پێکهینانی سمیناریکی هاوبه‌ش به‌ بۆنه‌ی 8ی مارسه‌وه‌، و پته‌وکردنی پیوه‌ندییه‌کانی نیوان هه‌ردوو لا بۆ کاری هاوبه‌ش و قوولترکردنه‌وه‌ی پیوه‌ندییه‌کان له‌ ئاستی نیو وخوویی و ده‌روه‌ ، به‌ ئه‌رکی زانی که‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌ هه‌ست کردن به‌ ئه‌و به‌رپرسیاریه‌ته‌ که‌ له‌ سه‌ر شانیانه‌ هانگاوی زیاتر و کاراتر بۆ ئه‌رکه‌ نیشتمانی و باڵاکانی نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌ڵگرن.

 

 

 

له‌ دریژه‌ی باسه‌که‌یدا کۆڕگێر ئاماژه‌ی به‌ میژووی دروست بوونی 8ی مارس کردو ڕای گه‌یاند، دیاری کردنی رۆژیک بۆ ژنان و یاد کردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه‌ زۆر گرینگه‌ و هه‌موو که‌س پیویسته‌ له‌ لای خویه‌وه‌ پیداچوونه‌وه‌یه‌ک به‌ هه‌ڵسووکه‌وت و ڕه‌فتاره‌کانیدا بکات. ناو براو ئاماژه‌ی به‌ ئه‌وه‌ دا که‌ ژنان به‌داخه‌وه‌ چ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌لات و چ له‌ لایه‌ن کومه‌ڵگاوه‌ سته‌میان لیکراوه‌ و ئیستاش له‌ خورهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا به‌ تایبه‌ت له‌ ژیر ده‌سه‌لاتی کۆماری ئیسلامیدا به‌ پیی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌و ولاته‌ ژنان رۆژانه‌ ده‌چه‌وسیرێنه‌وه‌. ناوبرا ئێشاره‌ی به‌ چه‌ند خاڵ کرد وه‌ک هه‌ڵاواردنی جینسی، ته‌جاوز کردن، حه‌جابی زۆره‌ملی، به‌ردباران کردن، شهاده‌تی 2 ژن به‌رامبه‌ر به‌ یه‌ک پیاو، فره‌ژنی، سیغه‌کردن، شیوه‌یه‌ک له‌ له‌ش فرۆشی قانوونی، به‌شوودانی زۆره‌ ملی....... و زۆر شتی دیکه‌ له‌ ژیرسایه‌ی ده‌سه‌لاتی کۆماری ئیسلامیدا به‌ڕیوه‌ ده‌چوات باس کرد.

 

 

 

کۆڕگیر وتی پیویسته‌ له‌ سه‌ر هه‌موو لایه‌ک دروشمه‌سیاسییه‌کان له‌ قاڵبی شوعاره‌وه‌ بچنه‌ده‌ر و بچنه‌ بورای پراکتیکه‌وه‌، ئه‌مه‌ ئه‌رکیکه‌ که‌ ده‌بی هه‌موو تاکه‌کانی کومه‌ڵگا بیکه‌نه‌ فه‌رهه‌نگ و مامه‌له‌ی له‌ گه‌لدا بکه‌ن. ناوبرا له‌ دریژه‌ی باسه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌ پیویستی یاساییه‌کی دیموکراتیکی په‌روه‌رده‌و و فیر کردن دا وتی زۆر گرینگه ‌که‌ نه‌سلی نویی به‌ پیی ئه‌و یاسایه‌ له‌ خویندنگاکان، له‌ قوتابخانه‌کان، له‌ باخچه‌ی ساوایان به‌ بێ جیاوازی جینسی په‌روه‌رده‌ بکرین، و ده‌ره‌تانی گه‌شه‌سه‌ندن خۆ پیگه‌یاندنیان بۆ بڕخسێت. ناو برا له‌ ئه‌و پیوه‌ندییه‌دا ولاتی سویدی وه‌ک نموونه‌ هینایه‌وه‌ .

 

 

 

له‌ ئاخرین به‌شی باسه‌که‌یدا کوڕگیر ئێشاره‌ به‌ ئه‌وه‌ کرد که‌ ئاگاداری ئه‌وه‌ بین که ‌نابێ‌ ژنان له‌ پیاوان جیا ‌که‌ینه‌وه‌ و نابی ڕیگا بده‌یین پیاوان و ژنان له‌ به‌رامبه‌ر یه‌کتردا راوستن، به‌ڵکوو هه‌موومان به‌ په‌روشه‌وه‌ بۆ له‌ ناوبردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و جیاوازییدانانی جینسی هه‌ول بده‌یین، زۆر گرینگه‌ که‌ ژنانی زیاتر له‌ خه‌باتی رزگاری خوازیدا به‌شدار بکه‌ن، بی گومان به‌ دابین کردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی کورد کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکرات و یه‌کسان پێک ده‌هێنین که‌ هه‌موو ئینسانه‌کان وه‌ک یه‌ک به‌ بێ جیاوازی له‌ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ و پێشخستنی وڵات نه‌خشیان ده‌بێ.

 

 

 

له‌ دریژه‌ی سمیناره‌که‌دا کاک ئیبراهیم شه‌م به‌ بۆنه‌ی 8ی مارس وتاریکی به‌نرخ و تیرو ته‌سه‌لی پێشکه‌ش کرد و رایگه‌یاند که‌ پیویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسی و کومه‌لایه‌تیه‌کان کاری زیاتر و به‌رچاو تر بۆ به‌شداری ژنان له‌ کاری سیاسی بکه‌ن، بۆ نه‌هیشتنی تووندو تیژی دژ به‌ ژنان هه‌نگاو هه‌ڵگرن.

 

 

 

له‌ دریژه‌ی سمیناره‌که‌دا خاتوون حیده‌ حه‌ممه‌دی چالاکی سیاسی له‌ پیوه‌ندی له‌ گه‌ل مه‌سه‌له‌ی تووند و تیژی دژ به‌ ئافره‌تان وتاریکی به‌ نرخی به‌ زمانی فارسی پێشکه‌ش به‌ ئاماده‌ بووان کرد، که‌ چۆن ژنان له‌ سایه‌ی کۆماری ئیسلامیدا ڕۆژانه‌ به‌ پیی یاسای ئه‌و ولاته‌ ده‌چووسیندریته‌وه‌.

 

 

 

کاک رزگار په‌یامی هاوبه‌شی کومیته‌ی پشتیوانی له‌ دیموکراسی و ماف مروڤ، کومه‌له‌ی دیموکراتیک و کومه‌له‌ی که‌م ئه‌ندامانی به‌ ئه‌و بۆنه‌وه‌ پێشکه‌ش کرد.

 

 

 

خاتوون په‌توول حه‌ممه‌دی چالاکی بۆاری سیاسی له‌ پیوه‌ندی له‌ گه‌ڵ ڕۆژی ژنان شیعریکی شۆڕشگیرانه‌ی به‌ زمانی فارسی پێشکه‌ش به‌ ئاماده‌ بووان کرد، هه‌ر وه‌ها له‌ سیاسه‌تی تووند وتیژی ده‌سه‌لاتی کوماری ئیسلامی دژ به‌ ژنان مه‌حکووم کرد.

 

 

 

کاک دڵشاد ئه‌لیاسی به‌ بۆنه‌ی 8ی مارس پارچه‌ شیعریکی پێشکه‌ش کرد.

 

 

 

خوشکه‌ هه‌وار ئه‌لیاسی به‌ بۆنه‌ی 8ی مارس بابه‌تیکی به‌ زمانی سویدی له‌ سه‌ر رۆژی 8ی مارس پێشکه‌ش کرد.

 

 

 

له‌ به‌شیکی دیکه‌ی سمیناره‌که‌ خوشکه‌ فاتمه‌ شاخه‌ گوولی پیشکه‌ش به‌ هه‌موو خوشکانی به‌شدار له‌ ئه‌و سمیناره‌دا کرد .

 

 

 

ئاخرین به‌شی سمیناره‌که‌ به‌ شایی و هه‌ڵپه‌رکیی به‌شداران کۆتایی پێی هات.

 

 

 

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران کومیته‌ی لینشۆپینگ

 

 

 

کومه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران لینشۆپینگ

 

 

 

2013-03-10


Bookmark and Share