ئەگەر تۆ نیگەرانیت بەهۆی پەیدابوونی زیبکە لە ڕوخسارتدا، ئەوا لێرەدا چەند ڕێگایەک دەخەینە ڕوو کە دەبنە هۆی ڕزگار بوون لە زیبکە: -

پێویستە ڕۆژانە جارێک یان دووجار دەم و چاوت بە ئاوێکی گەرم و سابوون بشۆیت تا ڕێگری بکەیت لە کەڵەکەبوونی چەوری کە دەبێتە هۆی پەیدا بوونی زیبکە
زۆرجار سڕینەوە بە شێوازێکی ناتەندروست زیبکە خراپتر دەکات بە هۆی زیان گەیاندن بە پێٍست. - ئەگەر ماکیاژ و دەرمانی جوانکاری و دژەخۆر بە کاربهێنیت دەبێت دلنیابیت لەوەی کە نابنە هۆی پەیدابوونی زیبکە. - پێویستە بەردەوام بیت لە دەم و چاو شوشتن تا ئەو کاتەی دەرمانی جوانکاری و ماکیاژەکە بەتەواوی لە ڕوخسارت لادەچێت. - ئەگەر سپڕا و جەلی قژ بەکاربهێنیت دەبێت هەوڵ بدەیت کە نەهێلیت ئەو ماددانە بگەنە سەر ڕوخسارت. - ئەگەر قژێکی درێژت هەیە پێویستە دوور لە ڕوخسارت ڕایبگریت و بە بەردەوام بیشۆیت بۆ کەمکردنەوەی چەوری تیایدا.
هەرگیز دەستکاری زیبکە مەکە بە هیچ شێوەیەک. زۆر جۆری دەرمانی جوانکاری و کرێم دەفرۆشرێت بۆ چارەسەرکردنی زیبکە و ساف کردنی ڕوخسار. تۆ دەتوانی جۆری جیاواز تاقی بکەیتەوە تا دەگەیت بەو دەرئەنجامەی کە بزانی کامەیان بە سوودن.


Bookmark and Share