ـ هه‌رمێ وزه‌به‌خشه‌ و بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ دووچاری لاوازی جه‌سته‌یی بوون، وه‌ک وزه‌به‌خشێک به‌کار دێت.

ـ هه‌رمێ ده‌بێته‌ هۆی نه‌هێشتن و ده‌ردانی ژه‌هری له‌ش.

ـ خواردنی هه‌رمێ ده‌بێته‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئاوی ده‌م زیاد بکات و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی باشتر هه‌رسکردنی خۆراک و نه‌هێشتنی تینوێتی.

ـ هه‌رمێ ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زاندنی رێژه‌ی کۆلیسترۆڵ و په‌ستانی خوێن.

ـ هه‌رمێ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ کالیسیۆمی تێدایه‌، ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵمژینی کالیسیۆمی شیر له‌ له‌شدا و به‌مه‌ش رێگه‌ له‌ پووکانه‌وه‌ی ئێسک ده‌گرێت.

ـ هه‌رمێ هاوشێوه‌ی میوه‌کانی تر رێژه‌یه‌ی زۆری ڤیتامینC و دژه‌ ئۆکسانه‌ و رێگه‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌گرێت و ده‌بێته‌ هۆی به‌هێز بوونی سیستمی به‌رگری له‌ش.


Bookmark and Share