ئاماده کردن: که وسه ر فه تاحی

1-وەک ژنێکی چالاکی بواری مافەکانی ژنان  شێوازەکانی چالاکی لە نێو خۆ چۆن پێناسە دەکەن واتە ژنی چالاک لە روانگەی ئێوەوە کێیە؟
2-لە درێژەی چالاکێکانتان تووشی چ ئاستەنگ و لەمپەرێک بوون و  ئایا  لە روانگەی ئێوەوە رەوتی بزوتنەوەی ژنان بە گشتی بەرەو ئاسۆیەکی روون دەروا؟
3-ئایا بزوتنەوەی ژنان شەپۆلێکی جیا لە بزوتنەوەی سیاسیە بە تایبەتی لە کوردستان  وەک کەمایەتییەکی نەتەوەی یان تەواوکەرو هاوتەریبی یەکترین و ئەرک و رۆڵی  ژنان لەو بارەوە چییە؟

1-    پێش هەر شتێک دەبێ باسی ئەوە بکەین کە وشەی ژن لە ئێران بە واتای زەعیفە،روسپی،فاحشەو جنسی دووهەم دێتە ئەژمار لە هەمان حاڵ دا وشەی پیاو سەلمێنەری ئازایەتی و شعور و پیاوەتییە.
ژنی چالاک بە لەبەر چاو گرتنی ئەو پێناسەیە کە لە سەر ژن هەیە کەسێکە کە دەبێ جموجۆڵێک جیا لە ماڵداری و کاری نێو ماڵ پکە ژنێک کە لە بوارەکانی وەرزشی ،ئابوری،کلتوری ،هونەری ،کۆمەلایەتی و سیاسی بتوانێ لە کۆمەڵگا دەورو نەقشی بێ ، ژنی کۆمەڵگای ئێمە لە بواری جیا جیا دا چالاکن لەوانەدەکرێ ئاماژ بە  رێژەی بەرچاوی کچان لە زانکۆکان  و چالاکیان لە هەموو بوارەکانی وەرزشی ،هۆنەری ... دا بکرێت.

2-روانگەی کۆماری ئیسلامی روانگەیەکی تەواوەن دژە ژنە و ئەو روانگەی خۆی بە ناوی دینەوە لە ناخی بیرۆکەی کۆمەڵگا چەسپاندووە و بۆیە لە و راستایە دا دژی هەمو جۆر چالاکێکی ژنانە و نمونەی بەر چاوی چەسپاندنی یاساکانی وەک کاری نیوە کاتی ژنان ،پشوی مناڵ بوون دژایەتی حزوری ژنان لە شوێنە وەرزشێکان وەک ئێستادیۆمەکان ،دژایەتی ژنان لە بەرێوەبردبی کۆنسێرت و چالاکی هۆنەری ، هەموو ئەو لەمپەرانە بە مەبەستی هرچی زیاتر بەستنەوەی ژنانە بە چوار چێوەی ماڵ و بەربڵاوکردنەوەی هەرچی زیاتری بیرۆکەی پیاو سالارانەیە.
رێژەی بەرزی خۆکوژی ژنان خۆی سەلمێنەری زوڵم و نابەرابەرییەکانی دژ بە ژنانە بۆیە ئەو ژنانەی لە کۆمەڵگادا چالاکی دەکەن روبەرووی کۆمەڵێک گوشاری رۆحی و رەوانی دەبنەوە واتە لە کۆمەڵگایەک کە پیاوسالاری و دین حوکم دەکا ژنانی چالاک بە چەندین شێوە روبەرووی گۆشار و لەمپەر دەبنەوە ؛وەک تۆمەت لێدان ، قسەڵۆکی ئەخلاقی ،گوشار بۆ سەر بنەماڵە ،تەرد کردن و حەزفیان لە دانشگاکان و شوێنە وەرزشیەکان دور خستنەوەیان لە جموجۆڵە کۆمەڵایەتییەکان و بوختان و زۆر جار ترساندنی راستەوخۆ و تەهدید و تۆقاندن .لە واقع دا منیش لە بەرانبەر ئەو گوشارانە پارێزراو نیم و نەبووم.

3-    بزوتنەوی ژنان لە گشت جیهان بە شێوەی جۆراوجۆر ماوەیەکی زۆرە سەری هەڵداوە،لە وڵاتانی دیکە لەبەر ئەوەی ژنان تا رادەیەک بۆ یەکسانی هەوڵیان داوەو بە ئامانج گەیشتوون زۆر لە ژێر گوشار دا نین فەڵام لەو وڵاتانەی کە دین و سیاسەت ئاوایتەی یەکترن زۆرترین زوڵم لە ژنان دەچێ. چالاکی ژنان لە ئێران چالاکێکی دژە پیاو سالاری و دژە تێکەڵاوی دین و سیاسەتە لە هەمان کاتدا دۆخی ژنی کورد جیا لەوانەش لەبەر مەسەلەی کورد بوون جیاوازە ژنی کورد لە جیا لەو مەسەلانە لە بەر ئەوەی کوردە زوڵمی لێ دەچێ بۆیە بەداخەوە کێشەکانی ژنانی کورد دو هێندەی کێشەکانی ژنانی چالاکە لە ئێران .
خۆشبەختانە لەم ساڵانەی دوایی داچالاکی  ژنانی کورد لە هەمو بوارەکانی کلتوری ،هونەری ،ئابوری و مەدەنی گەشەکردنێکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە لە روانگەی منەوە  کاریگەری تۆرە کۆمەڵایەتییەکان  و پێوەندی خەڵک لەگەڵ حیزبەکان و ئوپۆزیسیۆنی دەرە کی روانگەی خەڵکی کراوەتر کردووە و هەر ئەوەش ترسی کۆماری ئیسلامی لەسەر ئەم تۆرە کۆمەڵایەتیانەو ساز کردووە  و  درێژە دان بە چالاکی  ژنانلە هەموو بوارەکان دا کاریگاەری لەسەر  پەرەسەندنی جالاکییە مەدەنییەکان و یەک دەنگی و گەیشتن بە هەموو خواستەکان هەیە.


Bookmark and Share