ڕوبار ئه‌حمه‌د شانۆكاری كورد كه‌ یه‌كه‌مین ژنه‌ شانۆكاره‌ له‌كوردستان و عێراق له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ سه‌ری سفر كرد و له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی هاولاَتیدا باس هۆكاری سفر كردنی قژی له‌شانۆی ساڵی ئاشوب و دۆخی شانۆی كوردی له‌كوردستان .

هاولاَتی :ئه‌و شانۆیانه‌ی به‌شداریت تێدا كردوه‌ تاچه‌ند بینه‌ره‌كان پێشوازیان لێ كردوه‌ ؟

 

ڕوبار ئه‌حمه‌د :بینه‌ری ئێمه‌ تاڕاده‌یه‌ك له‌شانۆ دووركه‌وتۆته‌وه‌ به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاوه‌ بوه‌ بۆیه‌ خه‌ڵكی كه‌متر دێنه‌ شانۆكان و ئه‌ویش زیاد بونی دراما دۆبلاژه‌كان و ته‌نها شانۆ نیه‌ توشی كه‌می بینه‌ر بوه‌ به‌ڵكو هه‌موو چه‌مكه‌كانی هونه‌ری گرتۆته‌وه‌،ئێمه‌ به‌ردوامین له‌مایش كردنی شانۆی به‌تایبه‌تی له‌سالاَنی داهاتودا زیادی كروه‌ ،به‌لاَم ئه‌وه‌ بینه‌ره‌ نایه‌ت به‌ده‌م شانۆوه‌.

 

هاولاَتی :ده‌وترێت ئێستا شانۆی كوردی له‌قه‌یراندایه‌ ، هۆڵه‌ شانۆیه‌كان چۆڵ بون بینه‌ریان كه‌مبۆته‌وه‌؟

 

ڕوبار ئه‌حمه‌د :نه‌خێر شانۆ له‌قه‌یراندا نیه‌ هیچ به‌شێكی هونه‌ری پێ ناوترێ قه‌یران شمولی هونه‌ر ناكات ،شانۆی كورد له‌شانۆی ولاَته‌كانی تر هیچی كه‌متر نیه‌ خاوه‌نی شانۆی خۆمانین ، ئێمه‌ له‌فیستیڤاڵی له‌سلێمانی كه‌چه‌ندین ولاَتی تر به‌شداریان تێدا كرد سه‌لماندمان كه‌ئێمه‌ش توانامان هه‌یه‌و شانۆیه‌كه‌ی ئێمه‌ هیچی كه‌متر نه‌بوو له‌شانۆی ولاَته‌كانی تر له‌فیستیڤاڵه‌كه‌دا توانیمان شانۆمان پێشكه‌وتوو نمایش بكه‌ین كه‌پێشوازی زۆری لێكرا ،سه‌باره‌ت به‌بینه‌ری شانۆی كوردی بینه‌ره‌كانمان په‌رته‌وازه‌ بوه‌ ،بینه‌ر كاتی نابه‌خشێت به‌شانۆ ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به‌ته‌كنه‌لۆژیاو به‌شێكی په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ كه‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ ته‌واو ڕۆشنبیر نین،نه‌یان توانیوه‌ وه‌كو پێوست بچن به‌ده‌م شانۆ بواره‌كانی هونه‌ره‌وه‌ .

 

هاولاَتی :ڕۆڵی كاره‌كته‌رانی ژن له‌ شانۆی كوردی له‌چ ئاستێدایه‌ ؟

 

ڕوبار ئه‌حمه‌د: ژن له‌ئاستی شانۆ كوردی زۆر باشه‌ له‌پیاوان زیاترن ژنان توانیان له‌فیستیڤاڵی خانمان دا توایویه‌تی خه‌لاَتی باشترین ژنه‌ شانۆكاری وه‌ ربگرن كه‌ پیاو وه‌ری نه‌گرت ،ئێستا له‌هموو ئاسته‌كان ژن و پیاوان له‌جوڵه‌دان كارو شانۆی ده‌كه‌ن ،له‌ڕوویی ده‌رهێنانه‌وه‌ ژنه‌ كان ئه‌و جورئه‌ته‌یان كه‌متره‌، ژنه‌ ده‌رهێنه‌ری شانۆمان زۆر كه‌مه‌ ،به‌لاَم له‌ڕویی نواندنه‌ ژنه‌ شانۆكاری زۆرمان هه‌یه‌،له‌كاتی ده‌رهێنانی شانۆدا ئه‌كته‌ری سه‌ركه‌وتوی ژن له‌شانۆی كوردی هه‌یه‌ .

 

هاولاَتی :وه‌كو ژنێك كه‌ به‌شداری شانۆی ساڵی ئاشوبت كرد له‌شانۆیه‌كه‌دا قژی خۆت سفر كرد ئایا هۆكاره‌كه‌ی چیبوو؟

 

ڕوبار ئه‌حمه‌د :یه‌كه‌م ژن بوم له‌كوردستان و عێراق كه‌سه‌ری خۆمم سفر كرد ئه‌ویش په‌یوندی به‌ڕۆڵ بینینه‌وه‌ بوه‌ كاره‌كته‌ره‌كه‌ی وای ده‌خواست ،ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ قژی خۆی سفر بكات ،كه‌ژنێك گیرۆده‌ی كێشه‌ كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ،ده‌ستخۆشی زۆرم لێ كراوه‌ گه‌ر قژم سفر نه‌كردایه‌ ئه‌وا ئه‌و شانۆییه‌ په‌یامه‌كه‌ی نه‌ده‌گه‌یشت و كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی شانۆكه‌ش من بوم، قژ سفر كردنه‌كه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌‌ر شانۆكه‌ هه‌بوه‌ بۆیه‌ قژی خۆمم سفر كرد وه‌كو عاشقی شانۆكارێك به‌رامبه‌ر به‌ كاره‌كه‌ی ،هه‌رچه‌نده‌ بۆ ئێمه‌ی ژن كارێكی قورسه‌ ،ده‌بێت بوێرانه‌ كاره‌كان بكه‌ین تا سه‌ركه‌وتوبین .

 

هاولاَتی :ئایا په‌یامه‌كه‌ت گه‌یشت ؟

 

ڕوبار ئه‌حمه‌د :پێشنیار كرا له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره‌كه‌وه‌ كه‌ قژم سفر بكرێت و منیش قبوڵم كرد . خۆشه‌ویستی من بۆ شانۆ بووه‌ كه‌ هه‌موو ژیانم بۆ ته‌رخان كردوه‌ ،سه‌ره‌تا كه‌س باوه‌ڕی نه‌كرد كه‌من قژم سفر كردبێت ،هه‌تا ڕاگه‌یاندنه‌كان زانیان و خه‌ڵكانێكی زۆر ده‌ستخۆشیان لێ كردم ،قژ سفركردنه‌كه‌م په‌یامێك بوو بۆ ده‌سه‌لاَت ، كه‌ پێیان بڵیم شانۆ هه‌یه‌ شانۆ كلتور هۆكارێكه‌ بۆ ناساندنی بۆ ولاَته‌كانی تر ،ئێمه‌ هیچمان كه‌متر نیه‌ له‌وولاَته‌كانی تر،ده‌سه‌لاَت شانۆی فه‌رامۆشكردوه‌ په‌راویزخراوه‌، جونكه‌ ناتوانێت هیچ ده‌سكه‌وتێكی مادی بۆ حكومه‌ت و بهێڵێته‌وه‌ ،كلتورو بنه‌غای سه‌ره‌كی فراوان بونی هونه‌ر په‌یوه‌ندی به‌شانۆ هه‌یه‌ ،هه‌ركاتێك توانرا شانۆ به‌ره‌و پێش ببرێت ئه‌وا چه‌مكه‌كانی هونه‌ریش گه‌شه‌ ئه‌كه‌ن ،ده‌سه‌لاَت گوێ له‌شانۆ ناگرێت و یه‌كێك له‌په‌یامه‌كه‌ی من بۆ ده‌سه‌لاَت، ئه‌وخۆی ناكات به‌ پرس له‌شانۆدا ، ده‌سه‌لاَتیش ئاگای له‌چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان هه‌یه‌ .

 

هاولاَتی :تاچه‌ند شانۆكارو هونه‌رمه‌ندانی كورد هونه‌ری (پێرفۆرمانس، استعراچ)كردن هه‌یه‌وتوانای خۆنمایش كردنیان هه‌یه‌ ؟

 

ڕوبار ئه‌حمه‌د :به‌شێكی پێشنیاره‌كان په‌یوه‌ندی به‌ده‌رهێنه‌ره‌كان هه‌یه‌ و ده‌بێت توانای داهێنان بكه‌ن، پێشنیار بكه‌ن بۆ ئه‌كته‌رو شانۆكاران ،من به‌رامبه‌ر هه‌موو داهێنان وكاره‌ نوێیه‌كان بۆته‌ سزایه‌ك له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَته‌وه‌ كه‌به‌كاری داهێنان و نواندن سزادراوم، ڕه‌نگه‌ ژنانی نه‌توانن به‌رگه‌ی سزای ده‌سه‌لاَت بگرن و له‌به‌امبه‌ر هه‌ر كارێكی باشما نێراومه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ سالێك له‌هه‌ولێر نێرادرامه‌ چه‌ند جارێكیش خۆم و خێَزانه‌كه‌م له‌سه‌ر كاری شانۆی هونه‌ری سزایان ه‌و له‌م وه‌ كو سزایه‌ك ده‌سه‌لاَت، خۆی به‌پرسه‌و خۆی بۆته‌ ئه‌وه‌ی شانۆ به‌و شێوه‌ بێت .

 

هاولاَتی :ئایا په‌ی‌ یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان تا چه‌ند بره‌وی داوه‌ به‌ پێشكه‌وتنی هونه‌ری كوردی ئه‌كادیمیانه‌ هونه‌رمه‌ندی پێگه‌یاندوه‌ ؟

 

ڕوبار ئه‌حمه‌د :په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان ڕێگه‌ خۆشكه‌ره‌ بۆ به‌رده‌وام بوون به‌هونه‌رو ئێستا زۆرینه‌ی كه‌ناڵ و شوێنه‌ دۆبلاژكراوه‌كان، كاریگه‌ریان هه‌بووه‌، خوێندكارانی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانن ،په‌یمانگا ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌یه‌ له‌به‌ره‌و پێش بردنی كایه‌ هونه‌ریه‌كان ،نابێت ناحه‌قیان به‌رامبه‌ر بكه‌ین كه‌ بَڵێین هیچ فێر نابن .

 

هاولاَتی :كاری هونه‌ری پڕۆژه‌ی داهاتووت چیه‌؟

 

ڕوبار ئه‌حمه‌د :ئێستا خۆمان ئاماده‌ده‌كه‌ین وه‌كو گروپی له‌یزین بۆ فیستفاڵی نێونه‌ته‌وه‌ی كه‌هه‌موو ولاَته‌كان به‌شداری ده‌كه‌ین چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ین .

 

پڕۆفایل

ڕوبار ئه‌حمه‌د ده‌رچویی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غداد و له‌سه‌مای بالێ خوێندویه‌تی یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی سه‌مای بالێیه‌ دامه‌زراندوه‌ ،بۆماوه‌ی چه‌ند سالێك له‌شاری دهۆك وهه‌ولێر مامۆستای په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان بوه‌ له‌سالێ 2003 هاتۆته‌وه‌ بۆ سلێمانی ئێستاش به‌ڕێوبه‌ری سه‌مای بالێ و مامۆستای په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانیه‌

 

به‌شداری 55 شانۆی كردوه‌ ،خاوه‌نی 25 خه‌لاَتی ڕێزلێنان و خولاَتی پله‌ی یه‌كه‌می له‌بواری شانۆی و ده‌رهێنان و نواندا.

55 سه‌مای داناوه‌ كۆڕیۆگراف ،به‌شداری چه‌ندین فیستفاڵی كردوه‌ .


Bookmark and Share