شوان عەتوف ئەكتەری سینەمای كورد لەم چاوپێكەوتنەی لەگەڵ ڕۆژنامەی هاوڵاتی تیشك دەخاتە سەر دۆخی سینەمای كوردی و ئەو كەموو كوڕیانەی لە نێو سینەمای كوردیدا هەیەو هەروەها باس لە ئاستی درامای كوردی دەكات.

هاوڵاتی: بابەتێك هەیە لەنێوان ئەو كەسانەی كەلەناو هونەری سینەمادا كاردەكەن جێگەی مشتومڕە ،ئەوەیە ئایا ئێمە فیلمان هەیە یان سینەما ؟

 

شوان عەتوف: فیلمەكان كەبەرهەم دەهێنرێت لەناوخۆدا وەك بەرهەم هێنان سینەماین ، ئەو فلیمانەی لەكوردستان بەرهەم دەهێنرێت ژمارەیان كەمەو ،بۆیە ناتوانین بڵێن ئێمە سینەمامان هەیە سینەمامان نیە جونكە شوێنی نماشكردنی سینەمامانیە و كلتورێكی سینەمایمان نیە كەبەردەوام فلیم بەرهەم بهێنن كلتورێكی فراونمان دروست نەكردوە لەسینەمادا تابتوانین هاوشێوەی وڵاتەكانی تر، فیلم بەرهەم بهێنین ،لەبەر ئەوەی ژمارەی بەرهەمهێنانی فیلمان كەمە دەتوانین بڵێن ئێمە خاوەنی فیلمین نەوەك سینەما .

 

هاوڵاتی: زۆرێك كات دەبیستین دەڵێن ئێمە كە كلتورێكی داخراومان هەیە ئەم كلتورەش باڵا دەستە بەسەر هونەری سینەمایدا بۆنمونە كارەكتەری دووعاشق ناتوانرێت بەتەواوتی داڕێژرێت لەناو سینەمادا …بەڵام بۆچونێكی تر دەهێنرێتەوە لەبەرامبەریدا ئێرانە كە لەنێو فیلمەكاندا هیچ لێك نزیك بونەوەیەك لەیەكتر بونی نیە و فیلمەكانیشی جێگەی بایەخی ڕۆژهەڵات و بگرە هۆڵیودیشە ؟

 

شوان عەتوف: حەرام و حەڵال لە كلتورە داخراوەكاندا قسەی لەسەر دەكرێت لەسینەماو كاری هونەریدا، داخرانی كۆمەڵگە كاریگەری لەسەر سینەما هەیە و تۆ ناتوانیت چیرۆكی دووعاشق لێرە تەواو حەقی بدەیتێ كە ناتوانیت دووكەس لەیەك نزیك ببنەوە، لەئێراندا ناتوانیت لەفلمێكی ڕۆمانسیدا لێك نزیك بونەوەی دوو عاشق بكەن بۆ گەیاندنی پەیامە لە فیلمی ئێراندا ڕێگەی تریان دۆزیەوەتە بۆیە ناتوانن لە فلمێكی ڕۆمانسی بینەری خۆی تێر بكات، ئەو كێشانە بەشێكی بچوكی كێشەكانە، نابێت ئەو حەرامانەی لەگۆمەڵگادا هەیە ناتوانیت لە بەرجەستەكردنی هونەرەكەدا بیچەسپێنیت، دەبێتە دەرهێنەر حەقی دیمەنەكان بدات بەڵام ئەوە لای ئێمە كێشەی سینارۆیەو ئەو كلتورە داخراوە بەشێكی كەمی كێشەكانە .

 

هاوڵاتی: هەست دەكرێت بەگشتی لای ئێمە ئەو فیلمانەی بەرهەم دەهێنرێت بۆ بەشداری كردنی فیستڤاڵەكانی دەرەوەیە وەك لەوەی بۆ ناو خۆی كوردستان نمایش بكرێت ؟

 

شوان عەتوف: ئەو فیلمانەی كە بەرهەم هێنراون زیاتر لە فیسیڤاڵەكان نمایش دەكرێن و ئەوەش پەیوەندی بە بەرهەمهێنەرەكانەوە هەیە، دەبێت گرنكی بدرێت و كە لەدەرەو لەناوخۆ نمایش بكرێت و بەشێكی سەرەكی پەیوەندی بە نەبونی هۆڵی سینەماوە هەیە تا ئێستا لە كوردستان كەرەستەكانی سینەمامان نیەو ئەو هۆڵانەی هەیە سینەمای نین و ناتوانێت لە ناخۆ نمایشی بكات، بەهۆی نەبونی شوێنی گونجاو بۆ نمایش كردنی، بەرهەم هێنەرەكانی ئێمە بیر لەو ناكەنەوە كە چۆن فیلمەكان بتوانن ئەو فیلمانە بڵاو بكەنەوە لە دەرەو لە ناوخۆش نمایش بكرێت .

 

هاوڵاتی: خۆت ئەكتەریت و لەچەند فیلمێكی سینەمایدا بەشداریت كردوە، بەڵام ئەوەندەی فیلمی كوردیمان بینیبێت كاریگەری دەرهێنەر زیاتر دیارە بەسەر ئەكەتەرەكەوە و كەمتر ئەكتەرەكە ڕۆڵی خۆی دەبینێت ؟

 

شوان عەتوف: سەرتا ئەبێت ئەوە بزانرێت كەئێمە لەكوردستان بەرهەمێنانی فلیمان كەمەو كێشەی سەرەكی فلیمەكان پەیوەندی بە لاوازی چیرۆكەكەوەیە، هەر ئەوش خواستویەتی بەو شێوە بێت، بەشێكی تری پەیوەندی بەنەخوێندنی ئەكادیمی یان هەندێ جار پەیوەندی بە ستایلی كارەكانەوە هەیە.

 

هاوڵاتی: زۆربەی ڕەخنەگران دەڵێن ئەو ئەكتەرانەی كەبەشداری فلیمی سینەمای دەكەن لەبەر ئەوەی ئەزمونیان لەشانۆدا زیاترە بۆیە كاریگەری شانۆیان لەسەر لانەچوە لەڕووی تەكنیكی نواندنەوە ؟

 

شوان عەتوف: پەیوەندی بە تاكە سینەمایەكەوە هەیەو ئەوەش دوبارە پەیوەندی بەئەكادیمی بونەوە هەیەو هاتنی ئەكتەرانی شانۆ بۆ سینەما دەبێَت بێتە پاڵپشتێكی سینەمای بۆ تەكنیكی ڕۆڵ بینین، چونكە كاركردن لە شانۆدا قوڵترەو قورسترەو پێوستە ئەو ئەكتەرانە كاریگەریان شانۆ لابەن ،زۆربەی ئەكتەرە بەناو بانگە سینەماییەكان لەشانۆوە هاتونەتە سینەماو بەڵام پێوستە ئەكتەرەكان ئەو تەكنیەكەیان بگۆِرن خۆیان لەگەڵ ڕۆڵ بینینی سینەمادا بگونجێنن .

 

هاوڵاتی: دەمەوێت لێت بپرسم بۆلای ئێمە دەرهێنەر لەهەمان كاتدا سینارستە ؟ئایا ئێمە ئەو ئەزمونە فراوانەمان هەیە كەبتوانین هەردوور ِۆڵەكە بەرجەستە بكەین ؟

 

شوان عەتوف: كێشەیەكی زۆر گەورەی سینەوما و درامای كوردی نەبونی چیرۆك و دەرهێنانی گونجاو نواندنی سینەماییە،ئەو چیرۆكانەی دەكرێتە سینارۆ ناگونجێت و ناتوانرێت ڕێك بخرێت ، ئەكرێت زۆربەی دەرهێنەرەكانمان سینارۆكان دەنوسن پێوستە بتوانێت تەواو ئەو ڕۆڵە ببینن حەق بداتەسەر كارەكەو پێوستە دیمەنەكان ڕێكبخرێت و لەكوالێتی هونەری فەنی كارەكە كەم نەكاتەوە،ئەوەش نەبونی سینارستە پەنا دەبرێتە بەر دەرهێنەر خۆی دەینوسێت .

 

هاوڵاتی: هەرچەندە ئێمە وەك كورد ئەزمونی فلیمسازیمان كەمە و بەڵام بەڕێژەیەكی بەرچاو فلیمەكانمان بەشداری كارایان هەبوە لە فیستیفاڵە جیهانیەكان ئایا فلیمەكانمان توانیویەتی كورد بەدەرەوە بناسێنێت ؟

 

شوان عەتوف: لەچاو ئەو هەموو فەرامۆشكردنەی سینەماو ئیدارە نەكردن و نەبونی خوێندنی ئەكادیمی و كەمی بینەر فیلمی كوردی لە ئاستێكی باشدا توانیویەتی بگاتە وڵاتەكانی تر بونی هەبووە ،ئاستی سینەماش لە هەنگاو ناندا یە بۆ پێشەوە هەرچەندە وەكو پێوست نیەو بە داغەوە تا ئێستا ئەكادیمی سنەمایمیان نیەو هۆڵی سنەمایمان نیەو ئەمەش كاریگەری ڕەنگدانەوەی لەسەر دۆخی سینەمای كوردی هەبوە پێوستە ڕەخنەگرەكان قسە لەسەر سینەما بكەن، كۆمپانیاكان و كەرتی تایبەتیش بێینە ئێرە كار بكەن فیلم بەرهەم بهێنرێت.

 

هاوڵاتی: كەمێك باسی بینەر بكەین مەبەستم پێشوازی بەرزی و نزمی ڕێژەی بینەری كوردە لەكاتی نمایش كردنی بەرهەمی سینەمای لەكوردستان، بینەری كورد تاچەند خۆی لەنێو فیلمەكان دەبینێتەوە ؟ ئایا دەرهێنەر وئەكتەران توانیویانە لەسەر خواستی بینەری كوردی كار بكەن .؟

 

شوان عەتوف :پێوستە ئازادی بدەینە دەرهێنەرەكان دەبێت بزانین بینەری كورد چ بەرهەمێكی دەوێت و دوو حاڵەت هەیە ئەگەر دەرهێنەرێك بۆ ناوخۆ بەرهەم بهێنێت جیاوازە لەوەی بۆ دەرەوە وبۆ فیسفاڵەكان بەرهەمی دەهێنێت، ئەمەش جیاوازی بینەر هەیە لە نێوانداو دەرهێنەرەكان ئازاد بن لەكاتێكدا بەرهەمەكانیان بۆ كوێ مەبەستە ئەوەی گرنگو فلمەكە پیشەمەندانە بەكوالێتی بەرهەم هێنرابێت ، ئەوە دەرهێنەرەكە دەخوازێت كە ئایا مەبەستیەتی ئەم فیلمە كاریگەری ناوخۆی هەبێت یان كاریگەری دەرەوی هەبێت هەموو جیهان پەیامی بۆ دەرەوەی خۆی بێت لەو كارانە دا كوالێتی بەرچاو بگیرێت، بەنمونە فیلمی شیرین لێرە پێشوازی زۆری لێكرا بەڵام هیچ خەڵاتێكی نەبردوە لەدەرەوە ئەوە خواستی دەرهێنەرەكە كاری پێدەكرێت .

 

هاوڵاتی: سەبارەت بەدرامای كوردی ئایا بەڕای تۆ ئێستا لەچ ئاستێكدا یە؟

 

شوان عەتوف: لە دۆخێكی خراپدایەو درامای كوردی لەروی هونەری و بەخشینی پەیامەوە زۆر دواكەوتوە بینەری كوردی توڕەكردووە، لەهەموو دۆخێكدا پێوستە لێكۆڵینەوە لەسەر بكرێت، دیراسەی وردی لەسەر بكرێت و بینەر ئاشت بكرێتەوە بەبەرهەمی باش .

 

هاوڵاتی: دواكاری هونەریت چیەو ئێستا بەچیەوە سەرقاڵی ؟

 

شوان عەتوف: ئێستا دوو فیلمی سینەمایم لەبەردەمدایە ئێستا سەرقاڵی ڕێكخستنیم هەوڵدەدەم لەداهاتوودا كاریان لەسەر بكەم .

 

پڕۆفایل

 

شوان عەتوف ئەكتەری سینەمای شانۆی دراما، لەدایك بووی شاری سلێمانی لەساڵی 1972، دەرچووی ئامادەی پیشەسازی سلێمانی بەشی كارەبا، لەساڵی 1988 دەستی بەكاری هونەری كردوە .

 

بەشداری زیاتر لە 25 كاری شانۆی درامایدا كردوەو لەوانە “درامای گەردەلول و سوپاست دەكەم “و كورتە فلیمی “دالیا “كورتە فیلمی “ئەفسوس، ماڵئاوای خوێنی هەنار “چەندین كاری تر بەشداری كردوە .

 

فیلمە سینەماییەكان

 

ئەو فیلمە سینەمایانەی بەشداری تێداكردوە: زامی كامێرا، گێژاو، بۆنی سێو، شوێنێك بۆیاری، ئەو ڕۆژەی بابەئونێل گریا، هێلانە سوتاوەكان، شیرین و فەرهاد، گەڕان بەدوای شوناسدا .

شوان عەتوف 12 خەڵاتی ناوخۆی‌و نێودەوڵەتی لەفیلمەكانی وەرگرتوە

 

بەشداری 18 فیستڤاڵی ناوخۆی‌و نێودەوڵەتی كردوە .


Bookmark and Share