ژنە چالاكێكی مەدەنی بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژی نیزام و هەوڵ بۆ تێكدانی ئاسایشی گشتی سزای 6 ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپاوە.

بەپێی هەواڵی هێرانا، ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 22 ڕەشەممە شكۆفە ئازەر ماسۆلە چالاكی مەدەنی و ژنان لە لقی 26 دادگای ئینقلابی شاری تاران بە دادوەری ئەحمەدزادە سزای  6 ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپا.

شكۆفە ئازەرماسۆڵە ناسراو بە پەریسا پێشتر لە مانگی پۆشپەڕدەستبەسەركراو گواسترایەوە بۆ زیندانی ئێڤین و تاكۆ ئێستا دۆسیەكەی بە شێوەی هەڵپەسێراو بووە و تەنانەت یەك ڕۆژ مەرەخەسی پێنەدراوە.

شكۆفە ئازەر خوێندكاری كارناسی ئەڕشەد، بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژی نیزام،هەوڵ بۆ تێكدانی ئاسایشی گشتی، وەڕێ خستنی كۆبوونەوە، و هەروەها بەشداری كردن لە كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە دژی ئەسید پاشیەكان لە تاران.


Bookmark and Share