لە درێژەی بەردەوامی گوشار و ئازاری هێزەكانی ڕژیم بۆ سەر شارۆمەندانی باوەڕمەند بە ئایینی بە هایی ئەم جارە دوو ژن لە شارەكانی تاران و كەرەج دەستبەسەرگواستراونەتەوە بۆشوێنێكی نادیار.

بە پێی هەواڵی هێرانا، ڕۆژی هەینی ڕێكەوتی 20 ڕەشەممە دوو شارۆمەندی باوەرمەند بە ئایینی بەهایی بە ناوەكانی تاراهۆشمەند و رۆحیە سەفاجوو، هێزە ئەمنیەتیەكان هێرش دەكەنە سەرماڵەكانیان و دەیاندەنە بەر لێدان سووكایەتی پێكردن ودەستبەسەر و دەیانگوازنەوە بۆ شوێنێكی نادیار.

پێشتر رۆحیە سەفاجوو بە هۆی ئەوەی باوەڕمەند بە ئایینی بەهایی بووە لە درێژەدان بە خوێندن ڕێگری لێكراوە.

سەرچاوەی هەواڵەكە باس لەوە دەكات كە لە كاتی دەستبەسەركرانی ئەو دوو ژنە سووكایەتی زۆریان پێ كراوە و سەرەڕای دەستبەسەر كرانیان كەل و پەلی نێو ماڵەكەشیان هەمووی پشكێندراوە و دەستیان بەسەر چەند كتێب و لاپتۆپ و نەوار و تەنانەت گوشیەكانیان گرتوە



Bookmark and Share