بەرپرسانی زیندانی خۆی لەمەڕ ڕەوانە كردنی ژنە زیندانییەكی سیاسی كورد بۆ مەرەخەسی دەرمانی، بە بارمتە گرتنی یەكێك لە ئەندامانی بنەماڵەكەیەتی.

بەپێی هەواڵی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، زێنەب جەلالیان ژنە بەندكراوی سیاسی كورد كە دۆخی جەستەیی ناجێگیرەو ئەگەری لە دەستدانی چاوەكانی لە ئارادایە تاكۆ ئێستا چەندین جار داوای لە بەرپرسانی نێو زیندان و ناوەندی قەزایی كردوە كە بۆ چارەسەری دەرمانەكەی بگواسترێتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەروە بەڵام هەموو كات ڕێگری لێكراوە و مافی ئەوەی پێنەدراوە.

بەوتەی یەكێك لە نزیكانی بنەماڵەكەی دەڵێ:لە سەرتاكانی مانگی ڕێبەندان بەرپرسانی ئیتلاعات دەچنە نێو بەندەكەی زێنەب جەلالیان وگوشار دەخەنە سەری كە دەبێت ئێعراف بكان و فیلمی لێبگیردرێت، بەڵێنی ئەوەی پێدەدەن كە سزاكەی كەم دەكرێتەوە و چارەسەری پزیشكشی بۆ دەكرێت، بەڵام جەلالیان ئەم داوایە ڕەت كردوەتەوە.

هەمان سەرچاوە دەڵێ: چەند ڕۆژ دواتر بەرپرسی ئیتلاعاتی خۆی پێی ڕادەگەینێت بە مەرجێك مەرەخەسی دەرمانێت پێی دەدرێت كە یەكێك لە ئەندامانی بنەماڵەكەت لە جێگەی تۆ لە زیندان لە لای ئێمە بارمتە بێت.باوكی زێنەب داواكە قەبوڵ دەكات و دەڵێ من لە زیندان دەبم بەڵام بەرپرسان پێی دەڵێن كە تۆ تەمەنت زۆرە نابێت.

زێنەب جەلالیان لە نۆهەمین ساڵی دەسبەسەر بوونی بە هۆیی نەخۆشی چاو لە مەترسی لەدەست دانی بینین دایا و هەر كات مەترسی هەیە چاوەكانی لەدەست بدات. هاوكات لەو چەند ساڵە دا توووشی نەخۆشی و چڵك كردنی ریخۆڵە و خوێنرێژی ناولەشی بووە و پێویستی بە دەرمانی زوو هەیە.

زینەب جەلالیان ڕێكەوتی 20 ڕەشەممە ساڵی 1386 لە سەر ڕێگایی كرماشان بو سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر كرا، پاشان بە تۆمەتی مەحاڕبە لە ڕێگەی پێوەندی لە گەڵ یەكێك لەحیزبە كوردیەكان سزای ئێعدامی بۆ بڕایەوە و كەمێك دواتر سزاكە هەڵوەشایەوە بۆ زیندانی هەتا هەتایی.


Bookmark and Share