ئامارە ناڕەسمییەكان باس لە بەرزبوونەوەی‌ ئاستی‌ كێشانی‌ سیگار لە نێو كچان و قوتابیان دەكەن.

وەزارەتی‌ بێهداشت دەڵێ بە پێی‌ دوایین ئامارەكان لە ئاستی‌ ئێران‌دا 35 لە سەدی پیاوانی سەرووی 15 ساڵ و 10 لەسەدی  ژنانیش سیكار دەكێشن. هەروەها لەگەڵ بەرزبوونەوەی‌ ئاستی‌ خوێندەواری‌ لە نێو توێژی‌ لاوان‌دا، كێشانی سیگار بە تایبەت‌ لە نێو كچان‌و ژنانی‌ خوێندەواردا زیادی كردوە.

ئامارە ناڕەسمییەكان دەڵێن كە 5میلیۆن‌و 300 هەزار كەس لە ئاستی‌ ئێراندا سیگارو قلیان  دەكێشن‌و بەم هۆیەوە ساڵانە50هەزار كەس ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ بەهۆی‌ سێگاركێشانەوە گیانیان لە دەست ئەدەن.

بە قسەی‌ عەلی‌ ئەكبەر سیاری،‌ جێگری‌ وەزیری‌ بێهداشت، كێشانی سیگر20تا 30 ساڵ تەمەنی‌ مرۆڤ كەم دەكاتەوە، ئەم ڕووداوەش دەبێتە هۆی‌ كەمبوونەوەی‌ هێزی‌ مرۆیی‌‌و ئەوەش لە ئابووریی‌ وڵات دەدا. كێشانی‌ سیگار هەروەها ئەگەری‌ توشبوون بە شێرپەنجەی‌ سیپەلاك بە ڕادەی 30 لە سەدی ئەوەندەو ئەگەری‌ توشبوون بە جەڵتەی  دل تا 5 لەسەد زیاد دەكات.

وەزارەتی‌ بێهداشت وێڕای‌ پێداگری‌ لە سەر ئەوەی‌ ‌ تەمەنی‌ دەسپێكی‌ بەكارهێنانی‌ دوخانیات لە جیهان بۆ خوار14ساڵ لە كەمی‌ داوە، پشتڕاستی‌ كردەوە كە ئەم ئامارە لە ئێرانیش گەیشتۆتە دوایین ساڵی‌ قۆناغی‌ ناوەندی‌‌و یەكەم ساڵی‌ خولی‌ دواناوەندی.


Bookmark and Share